فراکسیۆنی گۆڕان چەند ئامێرێکی تەندروستی گرنگ دەبەخشێتە ئیدارەی گەرمیان

15/07/2020

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ١١ ئامێرێ ئۆکسجین و ١٠ ئامێری پێوانەی ئۆکسجین-مان بۆ گەرمیان دابینکردوە

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا سەبارەت بە دابینکردنی ئەو پێداویستیە پزیشکیانە نوسیویەتی: بۆ کەلار ٦ ئامێری ئۆکسجین و ١٠ ئامێری پێوانی ئۆکسجینی خوێن، ٥ ئامێری ئۆکسجین ی گەورە بۆ نەخۆشخانەی کفری، دابینکراوە.

دەشڵێت: ئێمە دەزانین ئەمە بۆ ئەو موعاناتە گەورەی گەرمیان کەمە، بەڵام ھەرئەوەندەمان پێکرا و وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشانمان جێبەجێمان کردوە.

 


هەواڵی زیاتر