عەلی حەمەساڵح: بەیەک ئیمزا ملیۆنێک دۆلاری باجی سەر کۆمپانیایەک سفرکراوەتەوە

29/07/2020

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی باج نادەن دەڵێت : کۆمپانیا ھەبوە بەیەک ئیمزا ملیۆنێک دۆلاری باجی لەسەر کراوەتە سفر.

عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینەکەیدا ئەماژەی بە ژمارەیەک کۆمپانیا کردوە کە باج نادەن یان بەخشراون و بۆیانکراوە بە قیستی درێژخایەن و دەڵێت: ئەوانەی باج نادەن،٨٢٢ کۆمپانیای نەوتی ناوخۆی،کۆمپانیایەیەکی موبایل ٢٠٠ ملیار دۆلار، باجی لەسەر بوە( ئەو زیادەیەی لە نرخی کارتی موبایل وەریگرتوە) بەیەک ئیمزا بۆی کراوەتە قیستی ٢٠٠ مانگ...

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: کۆمپانیا ھەیە کە حەقلی نەوت و پاڵوگەو بۆری نەوت و کارگەی چیمەنتۆو وێستگەی کارەباو ..... ھتدی بەناوەو قازانجی ساڵێکی نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارەو کەمترین باجی داوە..

دەقی نوسینەکەی:

ئەوانەی باج نادەن:

کۆمپانیا نەوتیە جیھانیەکان

٨٢٢ کۆمپانیای نەوتی ناوخۆی

نیشتەجێبون و گەیاندن.

چەندین کۆمپانیای گەورەی دیکە

یەکێک لەو دۆسیانەی بەجدی بەدواداچونمان بۆ کردوە باجە!

یەکێ لە گرفتە گەورەکان نەدانی باجە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە، بەپێی دەستور باج بەیاسا دەدرێت و بەیاسا دەبەخشرێت.

جگە لە کۆمپانیا نەوتیە جیھانیەکان کە بە دوو بڕیار لە باج بەخشراون بە پێچەوانەی یاسای نەوت و گاز، ٨٢٢ کۆمپانیای لۆکاڵی بواری نەوت باجیان نەداوە، کە تۆمارکراون و لەبواری خزمەتگوزاری و ژمێریاری و سکویرتی و گواستنەوەو ...ھتد
کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت، نیشتەجێبوون و پرۆژە پیشەسازیە گەورەکان باجێکی کەمیان داوە یان نەیانداوە.
کۆمپانیا ھەیە کە حەقلی نەوت و پاڵوگەو بۆری نەوت و کارگەی چیمەنتۆو وێستگەی کارەباو ..... ھتدی بەناوەو قازانجی ساڵێکی نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارەو کەمترین باجی داوە..
کۆمپانیا ھەبوە بەیەک ئیمزا ملیۆنێک دۆلاری باجی لەسەر کراوەتە سفر.
کۆمپانیایەیەکی موبایل ٢٠٠ ملیار دۆلار، باجی لەسەر بوە( ئەو زیادەیەی لە نرخی کارتی موبایل وەریگرتوە) بەیەک ئیمزا بۆی کراوەتە قیستی ٢٠٠ مانگ...
وەرگرتنی باج، لە گەورە باجدەران ، سەرچاوەیەکی گەورەی داھاتە.
باش بەدواداچون بەڵێندراوە مانگی ھەشت بڕیاری پێویستی بۆ دەربچیت.
ھەندێکیشی ھەمواری یاسایی دەوێت، وەک وەبەرھێنان.
عەلی حەمە ساڵح


هەواڵی زیاتر