ژوری رۆژنامەوانی چەپکە گوڵی رێز و وەفا لەسەر ئارامگەی شێرکۆ بێکەس دادەنێت

04/08/2020

ئەمڕۆ، حەوت ساڵ بەسەر ژیانئاوایی یەکێک لە گەورەترین شاعیرە نوێخوازەکانی هاوچەرخی کورد تێدەپەڕێت. بۆ نرخاندن و رێزلێنان لە بەرهەم و کۆششی ئەم شاعیرە گەورەی گەلەکەمان، بەرە بەریانی رۆژی سێشەمە ٤ی٨ی٢٠٢٠ ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان چەپکە گوڵی رێز و وەفای لەسەر ئارامگەی شێرکۆ بێکەس لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی دانا.

شێرکۆ بێکەس (١٩٤٠-٢٠١٣) نیو سەدە بە ئەزمونی فرە چەشنی لە نووسین و شیعردا، خزمەتێکی گەورەی بە فەرهەنگ و کلتور و ئەدەبی کوردی کردوە. لە ریزی پێشەوەی ئەو ئەدیب و نوسەرانەش بوە کە بەرگری لە کێشەی نەتەوەکەی، مافی مروڤ و مرۆڤدۆستی، نیشتمانپەروەری، خۆشەویستی، ئاو و خاک و ژن کردوە. هەربۆیەش نوسینەکانی زمانە زیندوەکانی جیهانی تێپەڕاندوە و وەک ئایکۆنێکی داهێنان و ئەفراندنی بزوتنەوەی شیعری کوردی جێی گرتوە.


هەواڵی زیاتر