ئەنجومەنی قەزای پشدەر کۆبونەوە

07/09/2020

ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020 مەکۆی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە بە میوانداری عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمان بزوتنەوەی گۆڕان  و ئاسۆ رحیم ڕێکخەری ژووری پەیجوری و دکتۆر هۆشیار عمەر ڕێکخەری ژووری پەیوەندیە دبلۆماسیەکان .

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و پرسی خۆ ڕێکخستنەوە و کۆنفڕانسی ناوخۆیی گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا باسی لە هەوڵەکانکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس لە ئاستە جیاوازەکاندا بۆ وەرگرتنی سەرنجی دڵسۆزانی بزوتنەوەکە لەسەر شێوازی کاری بزوتنەوەی گۆڕان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخەرانی ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان و پەیجوری ،دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکانیان باسکردو هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕونکردەوە.


هەواڵی زیاتر