گۆڕانخوازانی پشدەر و بتوێن ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ دەكەن
10/10/2026
شاندێكی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی
ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سنوری مەكۆی پشدەر و بتوێن،
كۆدەبێتەوە.
لە چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی
نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس و رێكخەری گشتی، پەیوەست بە
هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و
نەسرین جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بە
ئامادەبوونی باژێروان و بەرپرسی دامەزراوەی گەنجان و بەرپرس و نوێنەرانی
دامەزراوەی ژنان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی مەكۆی
پشدەر و بتوێنی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆبونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە گۆڕانخوازانی سنوورەكە
ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و هەنگاوەكان بۆ قۆناغی نوێ و
نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی داخوازییەكانی خەڵك گفتوگۆكرا، هاوكات بەرچاوڕونی
درایە گۆڕانخوازان لەبارەی كار و ئەركی دامەزراوەكان و چۆنیەتی بەهێزكردنەوەی
ئۆرگانەكان و پشتیوانیكردن و نوێنەرایەتی داخوازیەكانی خەڵك، لای خۆیانەوە هەڵسوڕاوان
جگە لە خستنەڕوی بۆچون و پیشنیازەكانیان، جەختیان لە پاڵپشتی بەرنامەی بزوتنەوەی
گۆڕان و پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی كرد.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی
كۆنفڕانسی نیشتمانیدا و دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی تەواوكاری، سەرقاڵی
خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ بەشێوەیەك كە لە ئاست
چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.