بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی تیمێکی شارەزاوە لە پڕۆژەی پردی زانکۆ هاوکاری خوێندکاران دەکات

07/10/2020

بە مەبەستی خزمەتکردن و هاوکاریکردنی خوێندکاران، ژوری سەرچاوە مرۆییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوری پەیجوری و تیمێکی ڕایەڵەی خوێندکارانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەکاری دەکات بۆ پڕۆژەی پردی زانکۆ.

ئامانج لەم پرۆژەیە هاوکاریکردنی خوێندکارانە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەبێ بەرامبەر  و گەشیتن بەو بەش و کۆلێژانەی  کە دڵخوازی خۆیانن و شیاون بە پێی کۆنمرەی خوێندکار، پرۆژەکە لەکاتی پێوست بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەست بە کارەکانی دەکات.


هەواڵی زیاتر