کۆنسوڵی فەرەنسا سەردانی چیا نەوشیروان مستەفا دەکات

17/10/2020

کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، سەردانی چیا نەوشیروان مستەفای‌ کرد لە شارى سلێمانى.

له‌ دیدارێکدا ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا و چیا نەوشیروان مستەفا، گفتوگۆیان لەسەر دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرا و پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و باشترکردنی ژیانی فەرمانبەران و موچەخۆران دوپاتکرایەوە.


هەواڵی زیاتر