گۆڕان گوتاری سیاسی و میدیایی خۆی دادەڕێژێتەوە

14/03/2026

پاڵپشت بە ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەمە ۱٤ی ٣ی ٢٠٢٦، ژوورەکانی 'توێژینەوە و ڕۆژنامەوانی'  یەکەمین کۆبونەوەیان بۆ ئامادەکردن و داڕشتنەوەی گوتاری سیاسی و میدیایی بۆ شەش مانگی داهاتوو ئەنجامدا. 

بۆ ئەو مەبەستە، لیژنەیەک لە ژمارەیەک ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و چەند کەسایەتییانی پسپۆڕ، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە مەکۆی سەرەکی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

ئەندامانی لیژنەکە ڕەشنووسی سەرەتایی گوتارەکەیان ئامادە کردووە؛ بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا پرس و ڕاوێژ بە کەسانی تایبەتمەند بکرێت، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە.


هەواڵی زیاتر