ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونی مستەفا سەید قادر کۆبونەوە

28/12/2020

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی و ڕێکخراوەیی، ئەمڕۆ دووشەمە 28\12\2020  ئەنجومەنی قەزایی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەیان ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا کە مستەفا سەید قادر، ئامادەیبو باس لە دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان کرا بەتایبەت پرسی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دابینکردنی موچە و ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، مستەفا سەید قادر، سەرۆکی تیمی گۆڕان لە حکومەت ، ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەو کارنامەیەی  هەمانە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، کە ئامانجە سەرەکیەکەمان خزمەتی خەڵکە.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و پێشنیارەکانیان خستەڕوو بەئامانجی ئەوەی تیمی گۆڕان سود لە پێشنیارەکانی خەڵک و دەنگدەرانی بزوتنەوەکە وەربگرێت.


هەواڵی زیاتر