ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پلانی نوێبونەوە دادەنێن

06/03/2021

ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ ئەولەویەتی کاری تیمی حکومی و فراکسۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خزمەتی خەڵک و ئەنجامدانی ئەو کارانەیە کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵکە.

ئەمڕۆ شەممە 6\3\2021، ئاسۆ ڕەحیم، سکرتێری کاروباری باژێڕەکان و ئەندامیی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئاماەبونی باژێڕوان و ئەنجومەنی قەزای سلێمانی لەگەڵ بازنەی سەرچنار کۆبویەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ئاسۆ ڕەحیم وتی: نیگەرانیەکانی هاوڵاتیان لەخراپی دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان پرسێکی گرنگی کاری ئێمەیەو بە گرنگی دەزانین حکومەتی هەرێم وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریەکانی خەڵک بێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاسۆ ڕەحیم وتی: ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆنفڕانسەکان بەردەوامی هەیە و خۆ ڕێکخستنەوە و نوێبونەوە کارێکی گرنگ و پێوستە و گۆڕان بە گرنگیەوە لەو پرسە دەڕوانێت.

وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان لە هەمو بارودۆخێکدا ئەولەویەتی کاری خزمەتی خواستەکانی خەڵک دەبێت هەرچەندە ئاستەنگ و لەمپەریشی بۆ دروست بکرێت.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەرنج و پێشنیارەکانیان سەبارەت بە پرسە ناوخۆی و سیاسی و ئابوریەکان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر