گۆڕان لە کەرکوک: داستانی ئازادکردنی شاری کەرکوک بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوو

20/03/2021


لە یادی (٣٠) ساڵەی ڕاپەڕینی شاری کەرکوکدا ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی بڵاوکردەوەو  تێیدا هاتوە؛ پێش سی ساڵ لەمەوبەر خەڵکی قارەمانی ڕاپەڕیووی شاری کەرکوك بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار توانیان شاری کەرکوك ئازادبکەن. ئەم داستانەش بە سەرپەرشتی ڕاسەوخۆی ڕەوانشاد کاك نەوشیروان موستەفا بوو، ئەو سەرکردەیەی خەمی گەورەی خەڵك و خاکی شاری کەرکوک بوو.

ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتناوەی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی ئێستای شارەکە دەڵێت:  بەداخەوە لە سایەی هەندێ سەرکردەی هەلپەرست و خۆپەرستدا لەبەر مانەوەیان لە دەسەڵات و بەرژەوەندی حیزبی لە سەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستانمان لەدەستدا.

سەبارەت بە اتنووی ئامانجەکانی ڕاپەڕین ئەنجومەنی قەزای کەرکوک دەڵێت: ئامانجەکان کرانە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبیەکان.

لە ساڵی(١٩٩١) داو  (٣٠)ساڵ بەر لە ئێستا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا شاری کەرکوک لە ڕژێمی بەعس پاککرایەوە و ئازادکرا.


هەواڵی زیاتر