كەركوك، بەبەشداری گۆڕان لایەنە سیاسیەكان كۆبونەوە

09/08/2026

بەبەشداری باژێروانی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان، لایەنە سیاسیەكان بۆتاوتوێی دوایین پەرەسەندنەكان و دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاری و ڕۆڵ و پشكی كورد، كۆبونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، (5ی8ی 2026)، بە مەبەستی یەکخستنی گوتاری سیاسی و هەڵوێستی کورد لەسەر پرسە نەتەوەییەکان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک بە بەشداری عەزیز حەمید زەنگەنە باژێروانی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی و پێشهاتەكان، لایەنەکان لەسەر حەوت خاڵ ڕێککەوتن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەش، لایەنەکان بڕیاریان داوە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت و هەوڵی جدی بدەن بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو پۆستە کارگێڕییانەی پشکی کورد بوون و لە ڕابردوودا لەدەست دراو و هۆشدارییان داوە لەوەی نابێت ماڵی کورد پەرتەوازە بکرێت.


هەواڵی زیاتر