دابان محه‌مه‌د: پەرلەمان و وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى و دیوانى چاودێرى و دەستەى نەزاهە، زانیارییان لەسەر یەکەکانى 80 و 70 نیە

29/03/2021

دامەزراندن...
موچە بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى لە سەدا 50 ى کۆى موچەخۆرانى تێپەڕاندوە! تەنها بۆ ئەوان دەمەزرانیش بەردەوامە!
پەرلەمان و وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى و دیوانى چاودێرى و دەستەى نەزاهە. زانیارییان لەسەر یەکەکانى 80 و 70 نیە.

زیاتر لە یەک ساڵە لە هەوڵى ئەوەداین، ناو و ژمارەى هێزەکانى 80 ى پارتى و 70 ى یەکێتى، ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە بکرێت، نەکرا! بەپێى یاساى چاکسازیش دەبو وەزارەتى دارایى ژمێرەیان یەک بخات، تا ئێستا وەزارەت تەنیا ئەوەندە ئاگادارە بە گوێنى و شلیف، چەند پارە دەنێرێت، ئیتر نازانرێت، بۆ کێیە و ژمارەیان چەندە و چۆن دابەشدەکرێت.

داواجار هەوڵماندا لانى کەم لە ڕێگەى پەرلەمانەوە، زانیارى دەستبخەین، پەرلەمان مامەڵە لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکان و دام و دەزگاى فەرمى دەکات، نەمانتوانى، ژمارە و ناو و هەر زانیارییەکى ترى ئەم هێزانە، لاى دامەزراوە فەرمیەکان نیە تەنانەت دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەى نەزاهە، وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى ئاگادار نین ... حزب نەبێت.

بەپێوەر و بڕى موچەبێت ، لە هەر دوو فەرمانبەرێک، یەکێکیان چەک بەدەستە و لە سلکى سەربازى و ئەمنیدا کار دەکات! لە سەدا 50 و بەرەوژورى موچەى موچەخۆران بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى دەچێت (( وەزارتى پێشمەرگە، 133.61.000000 ملیار_ وەزارەتى ناوخۆ، 178.489.000000 ملیار_ ئەنجومەن و دەزگاى ئاسایش، 62.997.000000 ملیار_خانەنیشینى سەربازى و مەدەنى 116.560.000000 ملیار_ جگە لە زیندانیانى سیاسى، و. کاروبارى شەهیدان و هتد...)).

هیچ کاتێک بەقەد ئێستا حزبایەتى و حزباندنى هیزى پێشمەرگە و هێزى ئەمنى تۆخ نەبوەتەوە، پشکپشکێنە، لەسەرى سەرەوە تا دامەزراندن بە گرێبەستێک شۆڕبوەتەوە، فۆرمیان بەسەردا دابەشدەکرێت و دەکرێن بە ئەندامى حزب، کارتى دەنگدانیان لێوەردەگیرێت و داواى زۆر زانیارییان لێدەکرێت، بەوەشەوە نەوەستان تا کار گەیشتە ئەوەى بەسەر لیواى 12 ى هاوبەشدا هێنایان، فەرمانى حزب و بنەماڵە لە کۆمەک و هاوکارى هاوپەیمانان بێبەشیکردن و خۆیانیان لێبێبەریکردون.

دەرچویەکى بڕوانامە بەرز بە پلەى یەکەمى زانکۆ و پەیمانگاکەى، کە بەشى یاسا و بەشەکانى ترى خوێندوە، لە خول و ئەکادیمیاکانى سەربازى و ئەمنى و پۆلیس نەبێت، مافى دامەزراندنى لێزەوت کراوە، ڕێگا نەماوە نەیگرێتەبەر و بە پاسەوانى بەرپرسێک و بە گرێبەست ڕازییە، دەستى ناکەوێت! دەیان هەزار دەچوو، چاویان لە خۆبەخشی و وانەبێژییە، هەزاران وانەبێژ بە ئومێدى گرێبەستێکن و بە دەیان هەزار گرێبەستیش چاویان لەوەیە ببنە هەمیشەیی، نیە و بارگرانیە و بارگرانیە بۆ حکومەت!، بەڵام بە دەیان و سەدان و هەزاران کەس دەخزێنرێنە یەکەکانى 80ى پارتى و 70 ى یەکێتى!!!!


هەواڵی زیاتر