عەلی حەمە ساڵح: بەدواداچونمان کردوە و بڕیارە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک

29/03/2021

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دوای بەدواداچون بۆمان دەرکەوت کۆی گرفتەکان لە زیادکردنی گومرگ لەسەر ھێلکەی پێتێنراو بۆ جوچکە و بازرگانی ناڕەسمی،  هۆکاری گرانبونی مریشکن.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری  گفتوگۆمان کرد و بڕیارە لە زوترین کاتدا ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست دەربکرێت بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک.

ڕاگەیەندراو

بۆ چارەسەری دابەزاندنی نرخی مریشک
دوای ئەوەی بەدواداچونمان کرد بۆ ھۆکارەکانی گرانبونی مریشک..
کۆی گرفتەکان لە زیادکردنی گومرگ لەسەر ھێلکەی پێتێنراو بۆ جوچکەو کاروباری مەفقسەکانی ھەڵھێنانی جوچکەو بازرگانی ناڕەسمی و ھۆکارەکانی مردنی ٥٠٪؜ بەرھەمی کێڵگەکانی پەلەوەری و چۆڵبونی نزیکەی ٧٠٪‏ دەواجینەکان.

لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری  گفتوگۆمان کردو بڕیارە لە زوترین کاتدا ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست  دەربکرێت کە دەبێتە ھۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک..

ئێمەش لە چاودێری و بەدواداچون بەردەوامین..

عەلی حەمە ساڵح


هەواڵی زیاتر