خانەى راپەڕاندن دەستلەکارکێشانەوەى راگەیاند

13/10/2021


خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆران دەستلەکارکێشانەوەى راگەیاند و دەستەیەکى کاتى بۆ بەڕیوەبردنى بزوتنەوەکە پێکدەهێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/10/2021)، کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بەئامادەبونى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن بەڕێوەچو، دواى کۆبونەوەکە خانەى راپەڕاندن دەستلەکارکێشانەوەى خۆى راگەیاند.

دەقى راگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوێک لە خانەی راپەڕاندنەوە
وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت.
١٣ی١٠ی


هەواڵی زیاتر