کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و ئەنجومەنى قەزاى زاخۆ بەڕێوەچو

23/07/2022



لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌مڕۆ شەممە (23/7/2022) لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە مەکۆى زاخۆى بزوتنەوەى گۆڕان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنى قەزا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى زاخۆ كوبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا؛ لیژنەی باڵا  ئامانجى بەستنى کۆنفراسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رونکردەوە لەپێناو دوبارە خۆنوێکردنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، ھەڵسوراوانی ئامادەبو سەرنج و تێبینییەکان خستەڕو، بۆئەوەى لیژنەى باڵا لە راپۆرتى ئامادەکاریی خۆیدا بیخاتەڕو.

کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس لەگەڵ هەڵسوڕاوانى زاخۆ هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى کە یەکێکە لە هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوەى بزوتنەوەکە ۆ قۆناغى داهاتو.


هەواڵی زیاتر