دانا ئەحمەد مەجید بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا
06/09/2026
کۆنفرانسی نائاسایی و تەواوکاریی بزوتنەوەی گۆڕان كە کاتژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرا.
لە کۆنفرانسەکەدا كە بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (فەرمانگەی پارتە و ڕێکخراوە سیاسییەکان)، نوێنەری دادگای سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو، دانا ئەحمەد مەجید شاسوار بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنفڕانس بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ئەم کۆنفرانسە بە تەواوکاریی دووەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دادەنرێت کە لە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦ لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرکردایەتییەکی نوێی ڕێگەپێدراو لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسەندكرا.