ژوری رەوەندی کوردی ئامادەکاریی بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەکات

23/10/2022

ژوری رەوەندی کوردی  ئامادەکاریی بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەکات و بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسەش، سەرپەرشتیارى ژورەکە لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆشەی ئەسکەندەنافیا کۆدەبێتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاو ڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانس و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات بارودۆخى سیاسی کوردستان و سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ژوری رەوەندی کوردی و ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و شێوازی دیاریکردنی نوێنەری ئۆرگانەکانی دەرەوە بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی تەوەری گفتوگۆی هه ڵسوڕاوان تاوتوێکرا.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چۆنیەتى هەنگاوەکانى رێکخستنەوەی ژوری رەوەند و کۆنفرانسی نیشتمانی و نوێنەرایەتى بۆ کۆنفڕانس خستەڕو، جەختیشیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ رێکخستنەوە و سەرخستنى کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر