ئەنجومەنی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەى گۆڕان: بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەری ڕەنج و خوێن و قوربانی خەڵکی ئەم ناوچەیەیە ‎

13/03/2023

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای دەوڵەتی عێراق؛ بەری ڕەنج و خوێن و قوربانی و خەباتی خەڵکی ئەم شارەیە، بە شارەزور و هەورامان و بەمۆ و هەڵەبجەوە،  هیوادارین ئەم بڕیارەی حکومەتی ئیتحادی هاندەر بێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکات کە پێشتر بەڵێنیان داوە، حکومەتی ئیتحادی عێراقیش قەرەبووی خوێن و قوربانی خەڵکی ئەم پارێزگایە بکات.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

بەناوی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە، پیرۆزبایی گەرم لە خۆمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان و تەواوی هاوشاریانمان و خەڵکی کوردستان دەکەین.
‎ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بە پارێزگاناساندنی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای دەوڵەتی عێراق؛ بەری ڕەنج و خوێن و قوربانی و خەباتی خەڵکی ئەم شارەیە، بە شارەزور و هەورامان و بەمۆ و هەڵەبجەوە.
‎ هیوادارین ئەم بڕیارەی حکومەتی ئیتحادی هاندەر بێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو بەڵێن و پرۆژانە جێبەجێ بکات، کە پێشتر بەڵێنیان داوە و ئاوڕێکی جدی لە خەڵکی بەشمەینەتی ئەم شارە قورباندەرە بداتەوە.
‎هاوکات حکومەتی ئیتحادی عێراقیش قەرەبووی خوێن و قوربانی خەڵکی ئەم پارێزگایە بکات، کەساڵانێکی زۆرە بەدەست ئاستی خراپی خزمەتگوزاری و پەراوێزخراویی دەناڵێنێت و بێکاری بەرۆکی گەنجەکانی گرتوە و گەشەپێدان و ئاوەدانیش لە دۆخێکی وەستا و سست و ناکاراییدایە.
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان
١٣/٣/٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر