ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی گۆڕان: ئەرکی نوێنەرانی کوردە لەبەغدا شەڕ لەسەر گێڕانەوەی مافی هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان و قوربانیان بکەن

15/03/2024

ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە یادی (٣٦) ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەو كە تیایدا هاتوە: بەبۆنەی کارەساتی کیمیاران شەهید بونی پێنج هەزار بریندار بونی دەیان هەزار كەسی دیكە، سەری ڕێز بۆ گڵکۆی شەهیدان و قوربانیانی ئەم کۆمەڵ کوژیە دادەنەوێنین.
دەشڵێت: ئەرکی نوێنەرانی کوردە لەبەغداد شەڕ لەسەر گێڕانەوەی مافی هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان بکەن، نەك هەوڵی شکاندنی دەستی یەکترو پەلەبکەن لە خۆخستنە ناوباوەشی لایەنەکانی شیعە و موزایدە لەسەر یەکتر.

دەقی راگەیەنراوەكە:
بەیاننامەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان
بۆ (36) هەمین ساڵەی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەو شارەزور و هەورامان
هاوشاریانی خۆشەویست کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان قوربانیان و برینداران و کەسوکاری ونبوە بێسەرو شوێنەکان
بەبۆنەی کارەساتی کیمیاران و خاپور کردنی ئەم شارەو دەوبەری بەچەکی ناپاڵم و کیمیایی بەدەستی دڕندەترین ڕژێمی سەدەی بیستەم کەپێنج هەزار شەهید و دەیان هەزار برینداری لێکەوتەوە و بوبەهۆی دەربەدەر بون و ئاوارە بونی تەوای خەڵکەکەی و ونبونێ ژمارەیەکی زۆر منداڵ کە تائێستاش بێسەروشوێن، سەری ڕێز بۆ گڵکۆی شەهیدان و قوربانیانی ئەم کۆمەڵ کوژیە دادەنەوێنین .
جێگای داخە لەدوای سی وشەساڵ برینی ئەو کارەساتەو لێکەوتە کانی وەک پێوست ساڕێژ نەکراوە لەلان حکومەتی خۆماڵی و حکومەتی عێراقەوە کە میراتگری ڕژێمی پێشوەو قەرەبو کردنەوەی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی ئەم تاوانەی ئەکەوێتە ئەستۆی وە ئەرکی نوێنەرانی کوردە لەبەغداد هەرچی زوە هەوڵ بدەن شەڕ لەسەرگێڕانەوەی مافی هاوڵاتیان و کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی کوردستان بکەن نەک هەوڵی شکاندنی دەستی یەکترو پەلەبکەن لە خۆخستنە ناوباوەشی لایەنەکانی شیعە و موزایدە لەسەر یەکتر بکەن.
کاتێک شتێکی باش لەبەغدابکرێت هەمویان خۆیان بەخاوەنی دەکەن و کەنەشکرا هەموویان گوێیانی لێ داخەن و یەکتری پێتاوان باردەکەن، وەک بەپارێزگا بونی هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەئێستا دا لێی بێدەنگن و باسی شی ناکەن .
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان
١٥/٣/٢٠٢٤




See insights and ads
Boost post

All reactions:
6262



هەواڵی زیاتر