پەرلەمانتارێكی گۆڕان: پشتگیری داواكاری رێکخراوەکان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دەكەین و داواكارییەكانیان دەگەیەنین
07/05/2023
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت: پشتگیری داواكاری و دابینكردنی پێداویستیەكانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دەكەین و داواكارییەكانیان دەگەیەنینە سەرۆكایەتی پەرلەمان.
دلێر عەبدولخالق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ (یەکشەمە ٧ی ٥ی ٢٠٢٣) لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان كۆبوەوە و دەڵێت: جگە لە باسکردنی کێشەی ڕێکخراوەکان و پەراوێزخستنی کارەکانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، بۆ بەدواداچونی کێشەکانیان لای فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و وەزارەتەکان.
هەروەك جەخت دەكاتەوە لەوەی جگە لە گەیاندنی یاداشتەکانیان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوونی مەیدانی بۆ داخوازی و داواکارییەکانیان دەکەین و پشتگیریان بین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.