دەقى کۆنگرەى رۆژنامەوانیی فراکسیۆنى گۆڕان دواى ئاڵۆزییەکانى نێو پەرلەمان

22/05/2023

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە فراکسیۆنى گۆڕان پێش سەرجەم فراکسیۆنەکان و چەند ساڵێک پێش ئێستا پڕۆژەى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکانیان پێشکەش کردوە و دەشڵێت: دەبێت ئەوەى بە شەڕ دەکرێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت

گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بە ئامادەبونى ئەندامانى فراکسیۆنەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا دواى ئەو ئاڵۆزیەى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا لەنێوان فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى دروستبو، رایگەیاند: له‌ماوه‌ی رابردودا و به‌دیاریكراوی پێش دوساڵ و‌ سێ مانگ فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیازی یاسیایمان بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن پێكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه‌، هه‌روه‌ها لەو یاداشتانه‌ی كه‌ لێكتێگه‌شتنی له‌نێوان فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان کراوە به‌رده‌وام جه‌ختمان كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و دانیشتی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك پاكێجه‌ كه‌ پاكێجێكی نیشتیمانیی و سیاسی و یاساییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به ‌سازانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌مواری یاساكه‌ بكرێت.

وتیشى: هه‌میشه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و رێکكه‌وتنه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ كردویه‌تی و ئه‌و یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن کە له‌ماوه‌ی رابردودا به‌رجه‌سته‌ بوه‌، جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستى ‌رێككه‌وتنی نیشیتمانی كردوه‌ بۆ پرسه‌ گرنگه‌كان و واژۆمان له‌سه‌ر كردوه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پابه‌نده‌ به‌ واژۆكانی خۆیه‌وه‌.

هەروەک بە گرنگى زانى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به ‌ته‌بایی و یەکڕیزى هه‌مواری یاسایی ههڵبژاردن بكرێت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێتەوە و وتیشى: داوا دەکەین هێز و لایەنەسیاسیەکان ئەو گرفت و کێشانەى دەیانەوێت بە شەڕ چارەسەرى بکەن بێن لەسەر مێزى گفتوگۆ بگەینە رێککەوتن، چونکە شەڕ چارەسەرى ناکات و دۆخەکە خراپتر دەکات.

 

https://www.facebook.com/GorranMovment/videos/572536801631292


هەواڵی زیاتر