سەفین مەلا قەرە: بزوتنەوەى گۆڕان و دامەزراندنەکەى روداوێکى گەورە و گرنگە لە مێژوى گەلى کورد
26/07/2023
سەفین مەلا قەرە لە ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى
بزوتنەوەى گۆڕاندا رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان و دامەزراندنەکەى روداوێکى گەورە
و گرنگە لە مێژوى گەلى کورد.
ئەندامەکەى خانەى راپەڕاندن ئاماژە بە رۆڵى مێژویی
بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و دەڵێت: گۆڕان خەباتى مەدەنى پێشخست و ئاڕاستەى ململانێ
سیاسییەکانى گۆڕى، لە ململانێى چەکدارییەوە بۆ ململانێى سیاسى و مەدەنى.
هەروەک دوپاتى دەکاتەوە؛ پەیمان و پەیاممان درێژەدانە بە
خەباتى مەدەنى و پێشخستنى پڕۆسەى دیموکراسى بە رێگا مەدەنییەکان و دژایەتى گەندەڵى
و پێداگرى لەسەر بەرنامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، داواکارین گۆڕانخوازان لە هەر
شوێنێکن بێن بەرنامە و پەیامەکانى کاک نەوشیروان و گۆڕان بۆ چاکسازى جێبەجێ بکەن.