محەمەد نەسڕەدین: گۆڕان بۆ بەرژەوەندى و بەهێزیی پێگەى کورد داواى یەکلیستى دەکرد لە کەرکوک، بەڵام بەرژەوەندى حیزبى پارتى و یەکێتى رێگر بو

30/08/2023

محەمەد نەسڕەدین، رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان داواى یەکڕیزى و یەکلیستى دەکرد لە کەرکوک بۆ ئاشکردنەوەى دەنگدەرى کورد و بەهێزکردنەوەى پێگەى کورد، بەڵام بەرژەوەندى حیزبى پارتى و یەکێتى رێگر بون، ئەو ناکۆکیانەى ئەو دو حیزبە هەیانە مەترسین بۆ سەر ئایندەى شارەکە.

محەمەد نەسڕەدین، ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت؛ کورد لە کەرکوک لە بەردەم پڕۆسەیەکى چارەنوسازدایە بەهۆى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە بەتایبەت کە لەدواى روداوەکانى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبەرەوە کورد دەسەڵاتە ئیدارییەکانى لە دەستداوە، بۆیە ئەم هەلبژاردنانە دەرفەتێک بون لەبەردەم کورددا تا پێگەى خۆى بەهێز بکاتەوە، بەڵام ناکۆکییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى کە سەرجەمى ناکۆکى حیزبى و شەخسین نەک لەسەر پرسى نیشتیمانى و نەتەوەیی رەنگدانەوە و کاریگەرى نەرێنى دەبێت و دەنگدەرى کورد سارد دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکان.

محەمەد نەسڕەدین ئاماژە بەوە دەکات لە سۆنگەى بەرپرسیارێتى نەتەوەیی و نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان داواى یەکڕیزى و یەکلیستى دەکرد بۆ ئاشکردنەوەى دەنگدەرى کورد و بەهێزکردنەوەى پێگەى کورد لەم هەڵبژاردنانەدا، بەڵام دوبارە یەکێتى و پارتى بەهۆى بەرژەوەندى حیزبییەوە رێگر بون و "ئەوەى لەرابردودا و ئەمڕۆ گرفتى گەورەى کەرکوکییەکانە و ئیستاش مەترسییەکە لەبەردەم ئایندەى کورد لە کەرکوک بەرژەوەندییە حزیبییەکان و شەڕى میدیایی پارتى و یەکێتییە".


هەواڵی زیاتر