سۆسیال دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

28/01/2024

بەبۆنەى سەرکەوتنى کارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتیمانیی بزوتنەوەى گۆڕان-ەوە، پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەى گۆڕان دەکات.

دەقى پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان لە بزوتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەکەتان، بەناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

هیوادارین دەرئەنجام و بڕیارەکانی کۆنفرانسی دووەم، دەسپێک بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەدینەهاتووەکانی گۆڕان.

ئومێد دەکەین قۆناغی ئێستا و داهاتوو، قۆناغی تێپەڕاندی سەرجەم کۆسپ و تەگەرەکانی سەر ڕێگای بزوتنەوەکە بێت.

دووبارە پیرۆزبێت.
لەگەڵ ڕێزماندا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲٤/۱/۲۸
گوڵەخانە


هەواڵی زیاتر