ئەنجومەنی قەزای كەلار جێبەجێكردنی راسپاردەو بریارەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی تاوتوێ دەكات.

03/03/2024


ئەنجومەنی قەزای كەلار جێبەجێكردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئامادەکاری بۆ قۆنای نوێ میكانیزمەكانی خۆ رێكخستنەوە و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٩ی٢ی٢٠٢٣ ئەنجومەنی قەزای كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەدوای بەستنی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گرێدا.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئەندامان لەگەڵ خستنەروی پرسیارو پێشنیازەکانیان، بەگەرخستنی هەوڵەکانیان بۆسەرخستنی بریارو راسپاردەکانی کۆنفرانس و ئامادەکاری بۆقۆناغێکی نوێ لە روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەکانیان دووپاتکردەوە، هاوكات پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان کەوابریارە لەداهاتویەکی نزیک بەرێوەبچێت لەگەڵ هەنگاوەكانی خۆرێکخستنەوەو خۆنوێکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.


هەواڵی زیاتر