مەکۆی کەلار تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی مەزاری ئەنفالکراوان لەڕزگاری دادەنێت
14/04/2026
ئەمڕۆ سێشەممە لە (38)ـەمین ساڵیادی شاڵاوی تاوانی ئەنفالدا وەفدێکی مەکۆی کەلاری بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی مەریوان رەحیم باژێڕوانی مەکۆ و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی تاجەگوڵینەی ڕیز و وەفایان لەسەر گڵکۆی مەزاری ئەنفالکراوان لەناحییە ڕزگاری لەگەرمیان دانا.