ئەنجومەنی قەزای پشدەر: یادکردنەوەکان لە چوارچێوەی دروشم و قسە نەپەڕیوەتەوە بۆ کردار و خزمەت و قەرەبوی خەڵک

23/04/2024

ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی بۆردومانى قەڵادزێدا داوا دەکات خزمەتی زیاتری سنورەکە بکرێت و رایدەگەیەنێت؛ لە رابردودا یادکردنەوەکان لە چوارچێوەی دروشم و قسە نەپەڕیوەتەوە بۆ کردار و خزمەت و قەرەبوی خەڵک و ناوچەکەمان، بۆیە ڕوی دەممان دەکەینە نوێنەران و کاربەدەستانی کورد لەبەغدا، کە دەنگی خەڵکەکەمان بگەیێنن بەدامەزراوە ئیتحادیەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان بەرامبەر قەزاکەمان و حکومەتی هەرێمیش گرنگی زیاتر بەئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری بەناوچە کارەساتبارەکان بدات.

ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەنجاهەمین ساڵیادى بۆردومانى قەڵادزێ و راپەڕینى خەڵکەکەیدا راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتوە: لەم ساڵیادەی قەزاکەمان ڕوی دەممان دەکەینە نوێنەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاربەدەستانی کورد لەبەغدا، کە دەنگی خەڵکەکەمان بگەیێنن بەدامەزراوە ئیتحادیەکان و ئەرکەکانیان بەرامبەر قەزاکەمان جێبەجێ بکەن، حکومەتی هەرێمیش گرنگی زیاتر بەئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی دەستی خزمەتگوزاری بەناوچە کارەساتبارەکان بگەیێنن.
دەقی راگەیەندراوەکە

ئەنجومەنی قەزای پشدەر
یادی بۆردومان وڕاپەڕینی٤/٢٤ بەرز ڕادەگرین

خەڵکی خۆڕاگری قەزای پشدەر وکەسوکاری شەهید وقوربانیان لەساڵیادی پەنجاساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ ١٩٧٤/٤/٢٤ وڕاپەڕینی ١٩٨٢/٤/٢٤ یادی ئەو ڕوداوە گەورەیەی ناوچەکەمان بەرز ڕادەگرین وسەری ڕێزو وەفا بۆ شەهیدان وقوربانیانی ئەو دوڕوداوە خەمهێنەی ناوچەکەمان دادەنەوێنین.

گەلان یادی کارەسات وڕوداوەکان بۆچەند مەبەستێک بەبیر دەهێننەوە لەوانە، زیندو ڕاگرتن وئاشنا کردنیان بەنەوەی نوێ، پەند وەرگرتن ونرخاندنی شەهیدو قوربانیەکان، بەبیرخستنەوەی ڕەفتاری دەسەڵاتە ستەمکارەکان، لەگەڵ خزمەتکردنی ناوچە زیان لێکەوتوەکان و داوای لێبوردنکردن لەلایەن دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەڵام بەداخەوە بۆ ڕوداوەکانی ناوچەکەمان نەحکومەتی ئیتحادی ونەحکومەتی هەرێمیش وەک پێویست ئاوڕیان لەقەزای پشدەر وخەڵکە قوربانیدەرەکەی نەداوەتەوە، هەربۆیە یادکردنەوەکان لەچوارچێوەی دروشم وقسە نەپەڕیوەتەوە بۆکردار وخزمەت وقەرەبوی خەڵک وناوچەکەمان.

 هەربۆیە لەم ساڵیادەی قەزاکەمان ڕوی دەممان دەکەینە نوێنەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاربەدەستانی کورد لەبەغدا، کەدەنگی خەڵکەکەمان بگەیێنن بەدامەزراوە ئیتحادیەکان وئەرکەکانیان بەرامبەر قەزاکەمان جێبەجێ بکەن، حکومەتی هەرێمیش گرنگی زیاتر بەئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی دەستی خزمەتگوزاری بەناوچە کارەساتبارەکان بگەیێنن و لەپێشی هەمویانەوە دەبوایە لەدوای سی و دوساڵ لەدەسەڵاتی خۆماڵی لێرە کەزانکۆیەک شەهید کراوە ئەم کۆلێژانەی ئێرەیان کردبا بەزانکۆیەک کەبەدەیان جار بەڵێنی ئەوەیان دابو جێبەجێیان نەکردو هەر بە پاشکۆی هێشتیانەوە.


ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان

٢٣ى٤ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر