رونکردنەوەیەک لە خانەى راپەڕاندنەوە

18/04/2019

خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئەو لیست و ناوانەى وەک کاندیدى گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بڵاو دەکرێنەوە راى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/4/2019) خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند؛ ماوەیەکە کەناڵەکانى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوى جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوى ئەوەى ئەو ناوانە کاندیدى گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان، بەڵام هەرچى ناوى لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، راى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان نییە.


دەقى رونکردنەوەکە:
 رونکردنەوەیەک لە خانەى راپەڕاندنەوە
ماوەیەکە کەناڵەکانى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوى جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوى ئەوەى ئەم ناوانە کاندیدى گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان.
خانەى راپەڕاندن رایدەگەیەنێ؛ هەرچى ناوى لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، راى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان نیە.
17/4/2019


هەواڵی زیاتر