وێنە؛ راڤەکردنى سێ کتێب سەبارەت بە پڕۆژە و فۆرمێکى خۆماڵى بۆ حکومڕانى و دەوڵەتدارى
10/08/2024
ئەمڕۆ شەممە (١٠ى ٨ى ٢٠٢٤)،
ژورى رۆژنامەوانى لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، کۆڕێکى بۆ
راڤەکردنى سێ کتێبى (لامەرکەزیەت؛ نەخشە رێگایەکى نیشتمانى، دامەزراوە و ریفۆرم، دامەزراوە و
گەندەڵى) نوسەر لاوک سەڵاح رێکخست
و ژمارەیەکى بەرچاو لە هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و تیمى حکومەتى هەرێم و حکومەتى
خۆجێى ئامادەى بون.
لاوک
سەڵاح، لەبارەى ناوەڕۆکى کتێبەکان و ئامانج لێى رایگەیاند: هەر سێ کتێەکە گرێدراوى
یەکترن و دیدێکە بۆ بەخۆماڵیکردنى پڕۆژەى حکومڕانى و دەوڵەتدارى، هەوڵێکیشە بۆئەوەى
لەو تێکستە باوانەى هەیە دەربازبین و بیناکردن هەبێت بۆ پڕۆسەى حکومڕانى لە هەرێمى
کوردستان بۆئەوەى باشتڕ هەرێمەکە بەڕێوە ببرێ.
وایشى:
پێویستمان بەوە هەیە بەردەوام دیدى نوێ و بیرۆکەى تازەمان هەبێت لەسەر لامەرکەزیەت
بۆ پاراستنى هەرێمەکەمان و دورکەوتنەوە لە کەرتبون و پەرتەوازە بون و سەرچاوە
دارایی و نیشتمانییەکان بپارێزین و ناوچەکان نوێنەرایەتى راستەقینەیان هەبێ و وەک
یەک هەرێمى کوردستان ببەینە پێشەوە، بۆ هەمو ئەوانەش دیدێکى سیاسی پیشەییمان
پێویستە کە ئەم دەستەواژە نوێیە لە ئەدەبیاتى سیاسى بە ماناى ئەوەیە سیاسەت بکەین
بە پیشە بۆئەوەى باشتر ئیدارە و بودجە بەڕێوەببەین و پلانیش دابنێیت بۆ ئایندە.
دواتر
ئامادەبوان بە سەرنج و بۆچونەکانیان بەشدارییان کرد لە گفتوگۆ پەیوەست بە پرسى لامەرکەزیەت
و دامەزراوە و گەندەڵى و ریفۆرم بۆ بۆچونەکان ئاڵوگۆڕکران.