باژێروانى کۆیە: پشتیوانى هەر داواکارییەکین کە لە خزمەت خەڵک و دابینکردنى پێداویستیەکانیاندا بێت
14/08/2024
باژێروانى
کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان پاڵپشتى بۆ داواکارى نوێنەرانى دانیشتوانى دۆڵى سماقوڵى و
گوندى عەوداڵان دوپات دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ داواکاریی پێداویستیەکانیان
دەگەیەننە تیمى حکومى بزوتنەوەى گۆڕان پشتیوانى هەر داواکارییەکین کە لە خزمەت
خەڵک و دابینکردنى پێداویستیەکانیاندا بێت.
نوێنەرانی
دۆڵی سماقولی سەردانی مەکۆى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و لەگەڵ سوپاسکردنى مەکۆ
و تیمى حکومى و میدیاى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ بەدەمەوە هاتنى داواکارییەکانیان لە رابردودا،
کۆمەڵێک پێویستى سنورەکەىیان خستەڕو لە چاکردنی رێگای دۆلی سماقولى چاکردنی گرفتى ڤۆلتیەی
کارەبا و دروستکردنی پردێکی بچوک کە ئاستەنگى هاتوچۆ کەمدەکاتەوە، لاى خۆیەوە مامۆستابەکر
قادر، باژێروانی مەکۆی کۆیە بە ئامادەبونى ئەندامانی دەستەى ئەنجومەنى قەزا و
ژمارەیەک لە هەڵسوراوان پشتیوانى مەکۆى بۆ داواکارییەکان دوپاتکردەوە و رایگەیاند:
بزوتنەوەى گۆڕان و تیمى حکومى و میدیاکەشى هەمیشە نوێنەرایەتى دەنگ و
داواکارییەکانى خەڵکن و ئامادەن بۆ گەیاندن و پاڵپشتى داواکارییەکان.
هەروەک
لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ نوێنەرى دانیشتوانى
گوندی عەوداڵان، باژێروانی مەکۆی کۆیە پشتیوانى داواکارییەکانی کردن و جەختى
کردەوە کە لە بەرنامەى بزوتنەوەى گۆڕاندا هاوڵاتیان و پێداویستیەکانیان سەنتەرن و
ئەوانیش داکۆکیکار دەبن لێیان.