کارەکانی کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد
26/04/2025
کاتژمێر (12:10) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کارەکانی کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی کۆنفڕانسەکە دەکات و تیمی کۆمسیۆن لەنێو هۆڵی کۆنفڕانس لە وتارێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە سەرجەم ئەندامانی ئامادەبوی کۆنفڕانس بە رێکارە یاساییەکاندا تێپەڕیون و بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کردوە.