كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕانی پەسەند كرد
25/02/2026
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانی پەسەند کرد.
ڕۆڤان سەروەت، ڕێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان تەواو کران و پەیڕەوی ناوخۆ (دەستووری ناوخۆیی) بزووتنەوەی گۆڕان کە لە کۆنفرانس دەنگی لەسەر درابوو، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی پەسەند کرا.
دەڵێت: ئێستا هیچ گرفتێكی یاسایی لەبەردەم بزووتنەوەی گۆڕان نەماوە.