نوێنەری گۆڕان بەشداری لە كۆبوونەوەی کۆمیتەی کاری هاوبەشی کورد لە هۆڵەندا دەکات
15/03/2026
لە شاری لاهای پایتەختی هۆڵەندا، لیژنەی هاوبەشی چالاکیی کورد بە بەشداری نوێنەرانی
لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا،
تێیدا هەوراز جەمال ڕەفعەت هەڵوێست و پابەندبونی گۆڕانی بە پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانییەكان دوپات كردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی لە ئەستۆی گۆڕان بێت بەوپەڕی تواناوە
ئەنجامی دەدات و داكۆكیكار و پشتیوان دەبێت لە دۆزی ڕەوای گەلی كورد.
لە كۆبوونەوەكەدا گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی و میدیایی
کورد لە ئەوروپا و ئامادەکاری بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی گشتگیر و
پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی تەواوی پارچەكانی كوردستان لەنێویاندا ڕۆژهەڵات تاوتوێ
کرا.
نوێنەری لایەنە سیاسیەکان جەختیان لەسەر پاراستنی ئاسایشی
نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە ئەجێندای دەرەکی کردەوە.
هاوكات کۆبوونەوەکە بە چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی هات، لەوانە؛
بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ناتەبایی کورد و کورد، و بەردەوامبوونی
کارەکانی ئەم کۆمیتەیە وەک چەترێکی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی پرسی کورد لە هەموو پارچەکاندا.