نوێنەری گۆڕان دۆخی ڕۆژاڤا و هەڵوێستی کورد دەگەیەنێتە گروپێكی پەرلەمانی هۆڵەندا
19/03/2026
شاندێکی کۆمەڵگەی کورد لە هۆڵەندا دۆخی رۆژئاوای كوردستان و داواكاری كورد دەگەیەننە گروپی پەرلەمانی D66 و نوێنەری گۆڕان بە نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەكانیش داوا دەكات هۆڵەندا رۆڵ بگێڕێت لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی و فشاركردن بۆ راگرتنی پێشێلكاریەكان و گرتنەبەری هەوڵی دیپلۆماسی بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری و پاراستنی كورد وەك پێكهاتەیەكی گرنگ و كاریگەر لە سوریای نوێ.
لە دیدارەكەدا كە نوێنەری گۆڕان لە هۆڵەندا نوێنەرایەتی
تەواوی لایەنە كوردستانیەكانیشی دەكرد، بە وردی باس لە قەیرانی جددی مرۆیی لە
رۆژئاوای كوردستان کرا لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی و
کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و دەرمان و خراپی گوزەرانی
هاوڵاتیان بەتایبەت منداڵان.
هاوكات باس لە ناسەقامگیری سیاسی لە سوریا کرا و
ئەوەخرایەڕو كە هێنانە كایەی سەقامگیری و دادپەروەری بەبێ بەشداری و چاودێری نێودەوڵەتی
سەختە و ئەوەشخرایەڕوو کە زۆرێک لە کەمینەکان لە سوریا لەناویاندا كورد هەست بە نوێنەرایەتی
ناکەن لە چوارچێوەی دامەزراوە و دەوڵەتی نوێی سوریا.
هەروەها سەرنج بۆ پێگەی کورد لە هۆڵەندا ڕاکێشرا. بەهۆی تێکچوونی
دۆخەکە، ئەگەری ناچاربوونی خەڵکی زیاتر ڕوو لە زیادبوون دەکات. بۆیە بانگەواز بۆ دەرفەتی
یەکسان و باشتر دەستڕاگەیشتن بە مۆڵەتی ئیقامە و پشتیوانی لە بوارەکانی پەروەردە و
گەشەپێدان کرا، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ژنان لە ڕۆژاڤاش گفتوگۆكرا و ئەوەخرایەڕو؛ هەرچەندە
هەنگاوی بەرچاو گیراوەتەبەر، بەڵام مافەکانی ژنان لەژێر فشاردان، بۆ پاراستنیان پشتیوانی
نێودەوڵەتی پێویستە.
لە میانەی گفتوگۆکەدا داواکاری کۆنکرێتی ئاراستەی هۆڵەندا
کرا، لەوانە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی ڕاستەوخۆ، ناساندنی دۆخەکە وەک قەیران، پشتیوانی
لە لێکۆڵینەوە سەربەخۆکان لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، و خستنەڕووی فشاری دیپلۆماسی
بۆ ئاشتی و سەقامگیری. ئەم گفتوگۆیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕۆڵێکی چالاکتر بۆ هۆڵەندا
لە پشتیوانیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەقامگیری لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت. لە هەمان کاتدا
جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەپەلە داوای کردەوەی کۆنکرێتی دەکات لە کورتخایەندا.
پێكهاتەی شاندی هەردولا؛
* سیڤان مەروف – سەرۆکی کۆمپانیای D66 Delft
* وریا قەرەداغی – بەرپرسی پێشووی
نەتەوە یەکگرتووەکان
* هەوراز جەمال ڕەفعەت – وەك نوێنەری
بزووتنەوەی گۆڕان وە بە سەرۆکیایەتی 18 حزبی کوردی لە هۆڵەندا
* یەڵدا ڕەفعەت – ڕێکخەری پەیوەندییەکان
لەناو پلاتفۆرمی سیاسەتی کوردی هۆڵەندا (KBN)
* مەزڵوم دجانگۆ – سەرۆکی پلاتفۆرمی
سیاسەتی کوردی هۆڵەندا (KBN) و نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ پەیەدە
بەناوی D66 ئامادەبوون بریتی بوون لە:
* هانێک ڤان دێر وێرف – وتەبێژی
کاروباری دەرەوە و ژنکوژی
* تێون تیچێلەر – ڕاوێژکاری سیاسی
بۆ کاروباری دەرەوە