سوید؛ گۆڕان جەخت لە کاری پێکەوەیی بۆ دۆزی کورد دەكاتەوە
25/03/2026
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
و باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی سوید، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی
جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی کرد و تێیدا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی
کردەوە بە ئامانجی خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەندە
نێودەوڵەتیەكاندا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی
کوردستان و وڵاتی سوید و نوێنەری ڕێکخراوەکان ئامادەی بوون، هەریەك لە ژینۆ مەحمود،
ئەندامی ژووری ڕەوەندی کوردی و کۆراز بابان، بەرپرسی بازنەی ستۆکهۆڵم نوێنەرایەتی بزوتنەوەی
گۆڕانیان كرد.
لە پەراوێزی بۆنەكەدا شاندی بزوتنەوەی گۆڕان زنجیرەیەک دیداریان
لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێم، باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و
ڕێكخراوەكان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە
بە ئامانجی خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە تاراوگە.