کۆبونەوەی هێزە سیاسییە کوردستانیەکان و فراکسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید

09/09/2026

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییە کوردستانیەکان و فراکسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید، جەخت لە گرنگی كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتری لایەنەكان دەكاتەوە بۆ کاریگەرتركردنی دەنگ و پێگەی كورد و گەیاندنی دۆزە ڕەواكەی بەناوەندە كان و كاركردنی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی کوردی لە سوید هەیە.

کۆراز بابان، بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد و پشتیوانی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕانی لەوڵاتی سوید بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش دووپات کردەوە، و جەختی لەسەر گرنگیی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییە کوردەکان و کۆمەڵە و فراکسیۆنە کوردییەکان لە سوید کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەردەوامکردنی گفتوگۆ و کاری پێکەوەیی تاوتوێ کرا؛ بە تایبەتی لەو بابەتانەی کە دەتوانن ببنە هۆی بەهێزکردنی دەنگ و ڕۆڵی کۆمەڵگەی کوردی لە ژیانی سیاسی و مەدەنیی سوید.

کۆبونەوەکە هەنگاوێک بوو بۆ نزیککردنەوەی دیدگا و تواناکانی لایەنە بەشداربووەکان و دانانی بنەمایەکی هاوبەش بۆ کارکردن لەسەر ئەو بابەت و ئامانجانەی کە بەرژەوەندیی گشتیی کۆمەڵگەی کوردی لە سوید پێویستیان پێیەتی.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت، ئەم کۆبوونەوەیە گرنگیی زیاتر بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە سیاسییە کوردەکان و کۆمەڵگەی کوردی لە سوید دەدات


هەواڵی زیاتر