موسڵ؛ شاندێكی پارتی سەردانی مەكۆی گۆڕان دەكات
13/05/2026
ئەمڕۆ
چوارشەممە (٢٠٢٦/٥/١٣)، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عیسمەت ڕەجەب،
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی دیموکراتی
کوردستان سەردانی مەكۆی موسڵی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن ڕزوان شێخانی، سەرپەرشتیاری
مەکۆی موسڵی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی مەكۆوە پێشوازییان لێکرا.
لە
دیدارێكدا شاندی میوان، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی سەركردایەتی
نوێی گۆڕانیان كرد، هاوكات گفتوگۆكرا لەبارەی هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئاستی
پارێزگای موسڵ و دەشتی نەینەوا بە ئاڕاستەی داكۆكی لە مافی تەواوی پێكهاتەكان لە
سنوورەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی.
هاوكات
گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێیەكان و گرنگی یەكهەڵوێستی لایەنە
كوردستانیەكان لە پرسە نەتەووەیی و نیشتمانیەكان.