شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی لە بادینانە .. گۆڕان خۆی ڕێكدەخاتەوە
12/07/2026
شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بادینان دەكات و بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكستنەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی ناوچەكە، كۆدەبێتەوە.
لە چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی سەردانی بادینان دەكەن.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.