شاندی دامەزراوەی ژنان و گەنجانی گۆڕان سەردانی مەكۆی بادینان دەكات
06/08/2026
شاندێکی دامەزراوەی ژنان و گەنجانی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی لە نزیكەوە گوێگرتن لە داخوازیەكانیان و گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان و ئاگاداربوون لە ڕەوش و داواکارییەکانیان، سەردانی مەکۆی بادینان دەكەن و لەگەڵ ژمارەیەك لە هەلسوڕاوان كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجەممە، شاندێکی دامەزراوی ژنان و گەنجانی گۆڕان سەردانی مەکۆی بادینانیان کرد و لەلایەن باژێروان و دەستەی مەکۆی بادینانەوە پێشوازیان لێکرا و بۆ تاووتوێكردنی ڕەوش و داخوازیەكانیان كۆبونەوە.
لە سەردان و دیدارەکەدا، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا پەیوەست بە دۆخ و پێداویستی ژنان و گەنجان لە سنوورەكە و دووپاتكرایەوە كە ئافرەتان و گەنجان ڕۆڵی كاریگەر و دیاریان بینیوە لە بزوتنەوەی گۆڕاندا و جەختیشكرایەوە لەوەی بەردەوامی بە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ژنان و گەنجان بدرێت بۆئەوەی كاریگەرتر رۆڵ بگێڕن لە دامەزراوە و ئۆرگانەكان و خواستەكانیان لەبەرنامەی سیاسی و پڕۆژەكانی بزوتنەوەکەدا زیاتر ڕەنگبداتەوە.