ئافرەتانی بزووتنەوەی گۆڕان: بەبێ بەشداریی کارای ئافرەت، هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و دیموکراسی سەرکەوتوو نابێت
25/11/2026
دامەزراوەی
ئافرەتانی بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات مافەکانی ئافرەتان لە دروشمی کاتییەوە
بکرێنە کردار و ژیانێکی شکۆمەند، ئازادیی بڕیاردان، بەشداریی یەکسان لە
ناوەندەکانی بڕیار و ژینگەیەکی دوور لە توندوتیژییان بۆ دابین بکرێت.
ئافرەتانی
بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامەکەیاندا بە بۆنەی 25ی تشرینی دووەمی 2026، ڕۆژی جیهانیی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕایدەگەیەنن: ڕێزگرتن لە خەباتی ئافرەتان
تەنیا بە قسە و دروشمی جێبەجێنەکراو تەواو نابێت. ئەوان دووپاتیان کردەوە مافەکانی
ئافرەت چاکە یان دەستکەوتی زیادە نین، بەڵکو مافی سەرەتایین بۆ پاراستنی ئاسایش و
دووربوون لە هەر جۆرە توندوتیژییەکی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتی.
دەقی
پەیامی دامەزراوەی ئافرەتانی بزووتنەوەی گۆڕان لەڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە
توندوتیژی دژی ئافرەتان
لە
مێژووی دوور و نزیكی گەلەکەماندا، دەستڕەنگینی و بەشداریی ئافرەتانی کورد تەنیا لە
چوارچێوەی بازنەیەكی بچووك و خێزاندا نەماونەتەوە، بەڵکو بە درێژایی قۆناغە
جیاوازەکان بەئاست و. بەرپرسیاریێتی جیاوازەوە ڕۆڵی کارا و پێشەنگیان لە کایەیی
سیاسی، کۆمەڵایەتی و خەباتی مەدەنیدا گێڕاوە.
ئافرەتی
کورد لە هەموو سەنگەرەکانی بەرگری ، چاکسازی، مافخوازی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی
مەدەنییدا، سەلماندوویەتی کە هێزێکی بنەڕەتی و کاریگەری گۆڕانکارییە و بەبێ
بەشداریی کارای ئەو، هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و دیموکراسی سەرکەوتوو نابێت.
لەو
سۆنگەیەوە، ئێمە وەك ئافرەتانی گۆڕان پێمانوایە:
ڕێزگرتن
لەم هەموو بەخشین و خەباتە، تەنها بە قسە و دروشمی کاتیی و جێبەجێنەكراو تەواو
نابێت. مافەکانی ئافرەت بریتی نین لە چاکە یان دەستکەوتی زیادە؛ بەڵکو مافی
سەرەتایین بۆ ژیانێکی شکۆمەند، ئازادیی بڕیاردان، بەشداریی یەکسان لە ناوەندەکانی
بڕیاردا، ئاسایش و دووربوون لە هەر جۆرە توندوتیژییەکی جەستەیی، دەروونی و
کۆمەڵایەتی و دەبێت ئافرەتان بۆیان. فەراهەم بكرێ.
هاوكات،
٢٥ی نۆڤەمبەر تەنیا یادکردنەوەیەک نییە؛ بانگەوازێکە بۆ ئەوەی هەمووكات ئافرەت وەک
مرۆڤێکی خاوەن ماف، ئیرادە و کەسایەتییەکی سەربەخۆ ببینرێت، نەک وەک ئامرازێک بۆ
خزمەت و بەرگەگرتن.
ئافرەتانی
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦