ئەنجومەنى باڵاى خانمان ستایشى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

28/09/2019

ئەنجومەنى باڵاى خانمان ستایشى خانەى راپەڕاندن و بزوتنەوەى گۆڕان دەکات بەوەى لە بەرکەوتەى خۆى پۆستى وەزارەتێکى بە خانمێک سپاردوە.

ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان بە نوسراوێکى فەرمى کە واژۆى پەخشان زەنگەنە ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنەکەى بەسەرەوەیە و ئاڕاستەى خانەى راپەڕاندنى کردوە، هەڵویستى بزوتنەوەى گۆڕان بەرز هەڵدەسەنگێنێت بەوەى ئەرکى وەزارەتێکى لە پشکى خۆى لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم بە خانمێک سپاردوە.

هاوکات داوا دەکات لە ئێستادا کە پاڵێوراو بۆ پلە باڵاکان دەستنیشان دەکرێت، بەهەمان شێوە رێژەى خانمان لەبەرچاو بگرن.

لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بزوتنەوەى گۆڕان وەک پشکى خۆى چوار پۆستى وزاریى وەرگرت و تێیاندا ئەرکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە کوێستان محەمەد سپارد.


هەواڵی زیاتر