سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی کەنەدا سەردانی گۆڕان دەکات

04/10/2019

سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی کەنەدا جەخت لەسەر پێویستی چاکسازی سیاسیی و ئیداریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بەشداریی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە حکومەت بە گرنگ وەسف دەکات بۆ سەرپێخستنی ئەو چاکسازییە.

ئەم وتانەی، تارق گۆردن سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق لە دیدارێکدا هات کە ئەمڕۆ لەگەڵ برزۆ مەجید، سکرتێری کاروباری خەڵک و ئەندامی خانەی راپەڕاندن لە هەولێر ئەنجامیدا بو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، جگە لە پیرۆزبایی تارق گۆردن بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، هاوکاتیش بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

لەم دیدارەدا، بەگرنگیيەوە گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت کراو رۆڵی  بزووتنەوەی گۆڕانیش پڕبایەخ وەسفکرا .

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تیشکخرایە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرێگایەکی هەماهەنگی و دەستوری .

هەولێر/ هەژار ئەنوەر


هەواڵی زیاتر