گۆڕان پشتگیریی داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەكات

06/10/2019

بزوتنەوەی گۆڕان پشتگیری داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكانی عێراق دەكات و داوا لە حکومەت دەکات، بە کردەوە وەڵامی داواکاریی خۆپیشاندەران بداتەوە.

جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی گۆڕانخوازانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن رایگەیاند؛ ئەوەی ئێستا لە عێراق رودەدات بەرمەبنای پەنگخواردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات و نەبونی یەكسانی و خزمەتگوزارییەكانە.

هاوکات خۆپیشاندان بە مافێكی دەستوری هاوڵاتیان دادەنێت و دەڵێت: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی مەدەنی پشتگیری هەر داوا و خۆپیشاندانێكی هاوڵاتیان دەكەین كە سنوری مەدەنی خۆی نەبەزێنێن و لە چوارچێوەیەكی ئاشتیانەدا داواكارییەكانیان بگەیەنن، لە هەمانکاتدا بەتوندی دژی هەر دەستدرێژی و پێشێلكارییەكین كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەكرێتە سەر خۆپیشاندەران.

بە پێویستی زانی، حكومەتی عێراق بە كردەوە وەڵامی داواكاریی خۆپیشاندەران بداتەوەو پەلە بكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان  و دابینكردنی هەلی كار و بەرەو پێشبردنی چاكسازییەكان.


هەواڵی زیاتر