رونکردنەوەیەک لە ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

21/11/2019

ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتدەکاتەوە، کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی روداودا ئاماژەی بەوەکردوە گۆڕانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستانی ئیمزای لەسەر رێککەوتنی شەوی ١٨ ی ئەم مانگەی چەند لایەنێک کردووە

بزوتنەوەی گۆڕان دوێنێ لەڕێی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا وئەندامێکی
خانەی راپەڕاندنەوە، رایگەیاند "بەشدارنەبون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێککەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا وکەسیشیان رانەسپاردوە بەناوی بزوتنەوەکەوە ئیمزا بکا."

هاوکات لە بەغدا هاوپەیمانیەتیەک بەناوی هاوپەیمانی کوردستانی بوونی نیە تا گۆڕان بەشێک بێت لێی.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ١٢ لایەن لەسەر چەند خاڵێک بۆ چارەسەری دۆخی عێراق رێککەوتن


هەواڵی زیاتر