پانیڵی چوارەمی یەکەم دیداری گۆڕان

01/02/2020

گفتوگۆکانی چوارەم پانێڵی یەکەم دیداری گۆڕان بەبەشداریی ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕ لەسەر پڕۆژەی گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دەسەڵات دەستی پێکرد.

پانێڵی چوارەم ماوەی یەک سەعات دەخایەنێت لە ژێر ناونیشانی (گۆڕان لە پڕۆژەی ئۆپۆزسینەوە بۆ دەسەڵات و بەشداریی لە حکومەت، تێپەڕبون بەم قۆناغەدا چ تایبەتمەندییەکی هەیە) لەگەڵ پرسی دانانی پلانی کورتخایەن و درێژخایەن بۆ بنەما فیکری و سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

 پانێڵەکە لەلایەن عەدنان عوسمانەوە بەڕێوەدەچێت و هەریەک لە (ئاکۆ حەمەکەریم، بەهار مەحمود، موحسین ئەدیب) بەشداریی تێدا دەکەن.

دوای تەوابونی پانێڵی چوارەم، کارەکانی یەکەم دیداری گۆڕان بە وتاری کۆتایی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەلایەن ئاراس وەلییەوە پێشکەش دەکرێت، کارەکانی کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی یەکەم دیداری گۆڕان دەستیپێکرد، کە چوار پانێڵی سەرەکیی لە خۆگرتبو و لەلایەن ژمارەیەک نوسەر، توێژەر، مامۆستای زانکۆ و ئەکادیمییەوە گفتوگۆ لەسەر ناسنامەی فیکری و بنەما فیکری و سیاسییەکان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و بزوتنەوەی گۆڕان لە قۆناغی ئۆپۆزسینەوە بۆ بەشداریی حکومەت، کرا.


هەواڵی زیاتر