برزۆ مه‌جید: گۆڕان هێزی كۆمپانیا و نه‌وت نیه هێزی خه‌ڵكه‌و پشتیوانیشی هه‌رخه‌ڵكه
11/02/2020
سكرتێری كاروباری خه‌ڵكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: گۆڕان هێزی كۆمپانیا‌و نه‌وت نیه هێزی خه‌ڵكه‌و پشتیوانیشی هه‌رخه‌ڵكه و سه‌رجه‌م ڕه‌خنه و سه‌رنجه‌كان به خۆشحاڵیه‌وه وه‌رده‌گرێت، دڵسۆزانی گۆڕانكاری به‌سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان زیاتر هانمانده‌ده‌ن ئامانه‌تیه‌كه‌ی ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا بپارێزین.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆلای هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌كه درێژه‌ی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن و گوێگرتن له بۆچون و پێشنیاری دڵسۆزانی چاكسازی و گۆڕانكاری.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی8 تا10/2/2020 برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن سه‌ردانی چه‌ندین مامۆستایی ئاینی و كه‌سایه‌تیی و ده‌نگده‌رو دڵسۆزانی گۆڕانی كرد ئامانج له سه‌ردانه‌كه گوێگرتنبو له بۆچونی دڵسۆزانی گۆڕان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌تای دروستبونی بزوتنه‌وه‌كه‌وه داینه‌مۆی گۆڕانكاریبون.
سكرتێری كاروباری خه‌ڵك وتیشی: سلێمانی هه‌میشه شارێكی زیندوو بوه بۆ گۆڕانیش شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به هێلانه‌ی خۆی و قه‌ڵای خۆی ده‌زانێت.
له‌و سه‌ردانانه‌دا هه‌ریه‌ك له ئارامی كه‌ریمه ڕه‌ش و ڕه‌ئوف ڕه‌حیمی كۆسه‌ی چه‌م و ماڵی مام بێستون و بنه‌ماڵه‌ی كاك تاهیری كانی به‌ردینه‌و كاك فه‌تاح كانی به‌ردینه و كه‌سوكاریان و بنه‌ماڵه‌ی حاجی حسێن گه‌ڵاڵه‌یی و بنه‌ماڵه‌ی حاجی عه‌لی سه‌فره‌یی به‌سه‌ركرانه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی ڕاو سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان بوون.
هاوكات برزۆ مه‌جید سه‌ردانی سه‌ید جه‌عفه‌ری مام له‌ته‌یف برای شه‌هیدی فه‌رمانده سه‌ید جه‌وهه‌ری كرد‌و له‌نزیكه‌وه هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسی كه‌ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌وه هیوای زووچاكبونه‌وه‌ی بۆخواست.