روونكردنەوەك له‌لایه‌ن برزۆ مه‌جیده‌وه‌

19/02/2020

ئەمرۆ ١٩/٢/٢٠٢٠ ھەردوو پەیجی گۆڤاری لڤین و دەزگای ستاندەرد لە فەیسبوک، چاوپێکەوتنێکی کۆنی ئێمەیان کە لەبەرواری ١٥/٩/٢٠١٣ لەگەڵ گۆڤاری شار پرێس ئەنجامدراوە، ھێناوەو، دووبارە وەك چاوپێكەوتنێكی تازە بڵاویانكردۆتەوە، كە ئەمە جگە لەوەی ھەڵەیەكی رۆژنامەوانی گەورەیە، لە ھەمانكاتدا نیشانەی گومانی خراپیشە.

بۆیە بە پێویستمانزانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین کە ئەم چاوپێکەوتنە، مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ سالی ٢٠١٣ کە ئەوکات ئێمە کاندیدی پەرلەمانی کوردستان بوین، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵێ بە شانازییەوە ھەمیشە ھەوڵمانداوەو، ھەوڵیش دەدەین لە سەرتاسەری شاروشارۆچكەكانی کوردستان، پەیام و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان باشتر بگاتە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و دەنگی بزوتنەوەی گۆڕانیش زیاد بكات.

لە خوارەوە، وێنە كۆنەكەی چاوپێكەوتنەكە لە شار پرێس و، وێنە تازەكانی لڤین و ستاندەریش بڵاو دەكەینەوە.
برزۆ مەجید
١٩/٢/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر