بزوتنەوەى گۆڕان و نەتەوە یەکگرتوەکان چەند پرسێک تاووتوێدەکەن

25/02/2020

ئەمڕۆ لە بارەگاى نەتەوە یەکگرتوەکان لە شارى هەولێر، بزوتنەوەى گۆڕان و بەرپرسى بەشى سیاسى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە (25/2/2020)، برزۆ مەجید ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ (فرانسس ریفالتۆ لاناو) راوێژکارى سیاسى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى هەوڵەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق و هەردوو یاساى هەڵبژاردن و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کرد.

لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە، برزۆ مەجید ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان راگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێک تاووتوێکران و سەرنج و تێبینیەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى یاساى هەڵبژاردن و یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان.

وتیشى: "وەکو بزوتنەوەى گۆڕان سەرنجمان لەسەر یاساى هەڵبژاردن و یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق هەیە، نەتەوە یەکگرتوەکان تێبینیەکانى بزوتنەوەى گۆڕانى بە هەند وەرگرتووە".

برزۆ مەجید ئاماژەى بەوە کرد، لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراقیش بە نەتەوە یەکگرتوەکانمان راگەیاندوە، چاوەڕێ دەکەین دەرئەنجامى گفتوگۆکان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش و بەدیهێنانى مافە دەستوریەکانى هەرێمى کوردستان بێت.


هەواڵی زیاتر