شۆڕش حەمید: کاردەکەم بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و دابینکردنی خۆشگوزەرانی

26/09/2018

شۆڕش حەمید،
دەرچوی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا و
کاندیدی ژمارە (85) لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: بەدەنگ و متمانەی ئێوە کاردەکەم بۆ چەسپاندنی
سەروەری یاسا و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتیمانیانی کوردستان.

وتیشی :"کاردەکەم
بۆ باشکردنی گوزەرانی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس، لەگەڵ هاوکارەکانمان لە
بزوتنەوەی گۆڕان کاردەکەین بۆ سەربەخۆ بونی ئەم هێزانە و گێڕانەوەی شکۆ و سەربەرزیی
و نەمانی هەژمونی حیزبی بەسەر ئەو هێزانەدا".

شۆڕش حەمید،
رایگەیاند: هاونیشتیمانیانی کوردستان، دەنگی ئێوە ئایندەی کوردستان دیاری دەکات، بۆیە
دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان و کاندیدی ژمارە (85)، بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

.

 


هەواڵی زیاتر